هاووڵاتییەكی شاری شنۆ گێانی لەدەست دا
16:24 - 25 خاکەلێوه 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاری شنۆ كرێكارێك لە كاتی كار كردندا بەهۆی كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەست دا.
سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\" لە شاری شنۆ بەهۆی كەوتنە خوار لە نهۆمی سێیەمی یەكێك لەو بینایانە گیانی لەدەست داوە.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، سەلاح قاسمی خەڵكی شاری شنۆ و خێزاندار بووە.
ماوەیەك لەمەوبەر كرێكارێكی دیكەی كورد بەناوی عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر گیانی لەدەست دا و هەروەها كرێكاری دێكەش بەناوی عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز لە كاتی كار كردن لە گوندی مەڵقەرەنی لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی لە كاتی كار كردندا گیانی لەدەست دا.
كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە كەرتە بچووكەكانی كار بەهۆی بێبەش بوون لە مافی بیمە و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی كار پاش رووداوی كار، هیچ مافێكیان پێنادرێت كە ئەمەش یەكێكە لە گرفتەكانی كرێگاران لە كوردستان