هاووڵاتییەكی سەقزی كە بە یەك ساڵ زیندان حوكم دراوە، رەوانەی زیندان كرا
14:50 - 26 خاکەلێوه 2712
کوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی گوندی \"تایربۆغە\"ی سەر بە شاری سەقز لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای كوردستانەوە حوكمی یەك ساڵ زیندانی تەعزیری تەئید و رەوانەی زیندانی ناوەندیی سەقز كراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەبووبەكر حەیدەری كوڕی حوسێن تەمەن 23 و خەڵكی گوندی \"تایربۆغە\"ی سەر بە ناوچەی \"گەورك\"ی شاری سەقز لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنەوە پاش پەسەند کردنی حوکمی یەك ساڵ زیندانی تەعزیری، رەوانەی زیندانی سەقز كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە ئەبووبەكر حەیدەری ماوەیەك لەمەوپێش بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە یەك ساڵ و شەش مانگ زیندان حوكم درابوو كە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوكمە كراوە بە یەك ساڵ.
ئەو هاووڵاتییە كوردە هاوینی ساڵی 1390 بۆ ماوەی یەك مانگ لە گرتنگەكانی ئیتلاعاتی سنە و سەقز دەستبەسەر بووە.