هاووڵاتییەكی دیكەی كورد لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەست دا
14:55 - 17 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی دیكەی كورد لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێبەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش ئەوەی چوارشەممەی حەفتەی پێشوو هاووڵاتییەكی كورد لە ناوچەی مەرگەوەڕ كەوتە سەر مین و لاقێكی لەدەست دا، لێژنەیەك لە خەڵكی ناوچەكە و هێزە نیزامییەكان رۆژی دووشەممە رێكەوتی 16ی گەلاوێژ بۆ بەدواداچوون و هۆكاری مین دانانەوەكە سەردانەی ئەو شوێنەیان كرد، دیسان مینێكی دیكە تەقییەوە و هاووڵاتییەك بەناوی عەبدولكەریم كوڕی عەزیز و خەڵكی گوندی \"گیسیان\"ی مەرگەوەڕ لاقێكی لەدەست دا.
ئەو تەقینەوەیە لە كاتی سەردانی هەیئەتی هێزە حكوومەتییەكان بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵك لە هەمبەر كەمتەرخەمییان بە ئەمنیەت و گیانی هاووڵاتییان.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 11ی گەلاوێژ لاوێكی كورد بەناوی زێڕۆ ئیبراهیمی خەڵكی گوندی \"ئەلیە\"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ كە سەرقاڵی كۆڵبەری بووە لە شوێنێك بەناوی \"گەلیشمێ\" كەوتە سەر مینی چێندرا و لاقێكی لەدەست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 9 كەس بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی، لەو رێژەیە 5 كەسیان کوژراون و 4 كەسیشیان بریندار بوون.
لە ماوەی 5 ساڵدا 3242 رووداوی تەقینەوەی مین لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی داوە كە جیا لە برینداران نزیك بە 800 كەس بوونەتە قوربانی و تەنیا لە مانگی خاکەلێوەدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین 5 هاووڵاتیی كورد بوونەتە قوربانی.
بەپێ ئاماری رێکخراوی یۆنیسێف زەوی و زار و خاكی شارە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران وەک: مێهران، دێهلۆڕان، قەسر شیرین، نەفت شار، سۆمار، جوانڕۆ، گیلانغەرب، پاوە، مەریوان، بانە، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ و بەشێك لە ورمێ، بە رووبەری 4 میلیۆن و 200 هەزار هێكتار بە مین ئالوودەن و زیاترین روودا و قوربانییان لێدەكەوێتەوە.
زۆربەی قوربانیانی مین لە خاڵە سنوورییەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران كە زۆربەیان لە گوندەكان رووی داوە، بەدوای بژیوی ژیان كەوتوون و زۆربەشیان غەیرە نیزامی و بەتایبەت منداڵان، شوان و كرێكار و وەرزێڕان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مینە چێنراوەكان كە پاشماوەی شەڕی ئێران ـ عێراق و شەڕی ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانن.
رووداوی تەقینەوەی مین لە کوردستان هەر بەردەوامە و هەتا ئێستا لەم بارەوە لەلایەن رێكخراوێكەوە بە فەرمی لەمەڕ ئامار و رێژەی كوژراوانی ئەو رووداوانە لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەن و مەیدانی نەكراوە.