هاووڵاتییەکی ئیلامی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:44 - 23 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی٢٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن خۆرشیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"حوسێن خۆرشیدی" خێزاندارە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەبووەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ٩٩ـەوە زیاتر لە ١٠٥ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستان ڕوویداوە کە لەو ڕێژەیە ٥٠ پیاو هەوڵیان داوە خۆیان بکوژن کە ٤٨ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.