هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:53 - 17 خەرمانان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق حەیدەری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە بەخشی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی سەردانی ماڵی هاوڕێیەکی لە سێڕێیانی سیلوانا، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "سدیق" بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەسبەسەرکران و تۆمەتی دژ بە ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.