هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:07 - 2 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ئەردەوانی" کوڕی "جەلال"، تەمەن ٣٢ ساڵ  وخەڵکی گوندی "تەرخانئاوا"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە سێ ماشین و بەبێ ‌بەڵگەی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

"ئیسماعیل ئەردەوانی" خێزاندارە و هەنووکە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە.