هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:40 - 14 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی "فەریاد عەبدی" خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرد.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و دواتر بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان "فەرهاد عەبدیـ"ـیان لە کتێبفرۆشییەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە هەتا ئێستا لە "پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.