هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە دەسبەسەر کرا

13:14 - 15 خەرمانان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید قادری چووپان" دانیشتووی نەغەدە و خەڵکی گوندی "سنجلە" سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان ناچار کردووە کە بە زمانی فارسی لەگەڵ بنەماڵەکەی بدوێت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان نییە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی "بایەزید" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.