هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

11:54 - 12 پووشپەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران موختاری‌ فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "سۆران" بێئاکام بووە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەسبەسەرکردنی لەبەر دەستدا نییە.