هاووڵاتییەکی کورد لە شیراز دەسبەسەر کرا

11:18 - 8 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەهدی ئیبراهیم‌ زادە" کوڕی "ئیبراهیم"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە شیراز سەر بە پارێزگای فارس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی دادوەری دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە ئایینی خۆی گۆڕیوە بۆ مەسیحییەت و بەو هۆیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

"مەهدی ئیبراهیم ‌زادە" خێزاندار و دوو کچی تەمەن ٧ ساڵ و ١ ساڵی هەیە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ سیاوەشی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. پێشتر ئەو هاووڵاتییە ئایینی خۆی بۆ مەسیحییەت گۆڕیبوو.