هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پیرانشار دەسبەسەرکرا

11:38 - 28 بانەمەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەباس سدیقی" خەڵکی گوندی "شێلم‌جاڕان" سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕ هەتا ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ، ١٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری پیرانشار دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کراون.