هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

12:06 - 30 خاکەلێوه 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەردین مەولوودی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە، ئەو هاووڵاتییە سنەییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران" بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی مەحکووم کرا.

"فەردین مەولوودی"، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە دەسبەسەر کرابوو.