هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

11:21 - 24 رەزبەر 2720

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان خوداکەرەمی" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "وەتەمیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک نییە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەست نییە.