هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

12:01 - 7 خەرمانان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ڕەشیدی"ی خەڵکی گوندی "بەنەژاژ"ی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هۆکاری دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.