هاووڵاتییەکی کورد لە سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

11:25 - 25 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نەسروڵڵا حەیدەرنژاد" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی دادوەری لە سەوڵاوا دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی "نەسروڵڵا حەیدەرنژاد" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

"نەسروڵڵا حەیدەرنژاد" ئەندامی شورای گوندی "دێوەزناو" بووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە.