هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا

12:04 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی عەلی ‌پوور" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "سونەتە"ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە گوندی "ئێرانشا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە کاتی کار و کاسبیدا دەسبەسەر کردووە و دواتر هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە چەندین جار بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانیان لە سەقز کردووە، بەڵام وڵامێکی ڕوونیان لەو پەیوەندییەدا وەرنەگرتووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "هادی عەلی ‌پوور" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.