هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەسبەسەر کرا

11:42 - 27 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گۆران خودامواردی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کوڕی "عەلادین"، خەڵکی گوندی "شیانـ"ـی ژاوەرۆی سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.