هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

17:28 - 25 گەلاوێژ 2720

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەدیجە ئەداک" تەمەن ٤٧ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "خەدیجە ئەداک" دوو جار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و خاوەنی ٦ منداڵە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هاووڵاتییە، ژن بە ژنی پێکراوە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادار زیادی کرد: "خەدیجە ئەداک لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەنووکە تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی مەریواندایە".