هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:32 - 24 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خدر عەزیزی" خەڵکی گوندی "بێورانی خوارێ" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەردەشت، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

 خدر عەزیزی  لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "پەیوەندیی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێراگەیشتن بە پاڕێزەر" بێبەری بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.