هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

12:24 - 27 گەلاوێژ 2720

سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور بەشارەتی" خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردبوو.

"مەنسوور بەشارەتی" هەنووکە لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە.