هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

17:14 - 10 خەرمانان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق سەیفی" خەڵکی دیواندەرە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.

مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پشتڕاست کرابووەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٨ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

"سدیق سەیفی" ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لە شوێنی کارەکەی خوی دەسبەسەر کرا و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی ئازاد کرابوو.