هاووڵاتییەکی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:43 - 12 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد کەمانگەر" کوڕی "نەسیم"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "تفێن" و دانیشتووی کامیاران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێت کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە خواردنی "حەب" کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە سێیەمین هاووڵاتیی کوردە کە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کوتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.