هاووڵاتییەکی کامیارانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:01 - 3 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەریاد عەبدی" خەڵکی کامیاران، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە بەدەست نەهاتووە.