هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە قەندیل کوژرا

11:05 - 5 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی "یووسف محەممەد عەبدوڵڵا ڕەش" کردووە و لە ئاکامدا بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی "دۆڵە ‌کۆتر" لە قەندیل تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

دەوترێت، "یووسف" چێودار بووە و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، لە کوێستانی کانیەڕەش، هێزەکانی حکوومەتی ئێران بە دۆشکە تەقەیان لە ڕانەمەڕێک کرد و ٢٠ سەر مەڕیان کوشت.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕێبین ئیسماعیل" بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "وێزە"ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.