هاووڵاتییەکی سەقزی بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا

11:12 - 1 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سالار سەعیدپوور" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ساڵار سەعیدپوور، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە".

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

"سالار سەعیدپوور" مامی "شایان سەعیدپوور" هاووڵاتیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندان سنەیە.