هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "بەهمەن ڕەسووڵی" دەسبەسەر کرا

13:15 - 9 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن ڕەسووڵی" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.