هاووڵاتییەکی سەقزی بە خواردنی حەبی "برینج" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:50 - 5 خەرمانان 2720

چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد فەیزی" کوڕی "عەبدولخالق" تەمەن ٣٠ ساڵ، بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە کێشەی دەروونیی هەبووە و بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "تەرمی ئەو هاووڵاتییە لاوە پاش سێ هەتا چوار ڕۆژ، لە چۆمی ئاوێنانی سەقز دۆزراوەتەوە".

 ئەو سەرچاوەیە ئاگادارە وتیشی: "ناوبراو خێزانداربووە و ماوەی دوو ساڵە لە هاوژینەکەی جیا بووەتەوە و پاش گیان لەدەستدانی دایکی، تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە".