هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە شاری دێهلۆڕان دەسبەسەر کرا

17:55 - 25 خاکەلێوه 2721

سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید کەرەمی" خەڵکی شاری "پەهلە"، ناوەندی بەخشی "زەڕیناوا"ی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار کەریمی"، خەڵکی شاری "پەهلە"، ناوەندی بەخشی "زەڕیناوا"ی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.