هاووڵاتییەکی بانەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:33 - 7 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بارزان کەریمی" کوڕی ساڵح خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تەمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، لەگەڵ دوو براکەی بە ناوەکانی "خەلیل و کەریم کەریمی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێر شیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و ئەوانیان دەسبەسەر کردبوو.

خەلیل و کەریم کەریمی، هەنووکە لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکان دان.