هاووڵاتییەک لە قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:12 - 2 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان تەهماسبی" کوڕی "مووسا"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "یەلغوورئاغاجـ"ـی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەدا هەوڵی شکاندنی دەرگای ماڵیان داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.