هاووڵاتییەک لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا

11:52 - 27 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەرسەلان یاسینی" خەڵکی نەغەدە، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ئەو زیندانییە کە تۆمەتی "قەتڵـ"ـی هەبووە لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەو زیندانییە خەڵکی نەغەدەیە و زیاتر لە ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەستی دوو کەس لە نزیکەکانی خۆی" دەسبەسەر کراوە.

ئەو زیندانییە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە "قیساس" (ئێعدام) مەحکووم  کراوە و لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە زیندانی ورمێدا بووە.

ئەو زیندانییە ساڵی ١٣٨٦ کە تەمەنی لەژێر ١٨ ساڵ بووە، بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە نزیکەکانی دەسبەسەر کرابوو.