هاووڵاتییەک لە دێهلۆڕان دەسبەسەر کرا

12:42 - 24 خاکەلێوه 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار کەریمی"، خەڵکی شاری "پەهلە"، ناوەندی بەخشی "زەڕیناوا"ی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دراوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.

ستار کەریمی پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کردووە.