هاتوچۆ کردن بۆ سەنتەری فەرهەنگیی ئابدانان، پێویستی بە شاخەوانییە + وێنــە

20:37 - 29 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: نابەرپرسیارەتی لەمەڕ دروست کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هونەرمەندانی کوردی شاری ئابدانانی بەرەوڕووی ئاستەنگ و گرفت کردۆتەوە.

سەنتەری فەرهەنگی – هونەریی ئیرشادی شاری ئابدانان لەسەر تەپۆڵکەیەک دروست کراوەو بەپێی ئەوە کە هەواڵدەریی \"ئیسنا\" بڵاوی کردۆتەوە، هونەرمەندان لە کاتی سەردانیان بۆ ئەو سەنتەرە، دەبێ شاخەوانی بکەن.

هونەرمەندان و چالاکانی هونەری شاری ئابدانان بە مەبستی سەرکەوتنی هونەرمەندان بۆ ئەو سەنتەرە، خوازیاری هەڵبەستنی پلیکان بوون و بە پێی راپۆرتی هەمان سەرچاوە، ئەم پرۆژەیە زیاتر لە ١٥ میلیۆن تمەن تێچوو هەڵدەگرێت.

نەبوونی پلان و پڕۆژەی تۆکمە بۆ دابین کردنی و دروست کردنی ئەو سەنتەرە فەرهەنگییە لە کاتێک دایە کە بە وتەی بەرپرسانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی شاری ئابدانان هەزار و ٥٠٠ کەس لە لاوان و مێرمنداڵان و هەروەها ٣٠٠ هونەرمەند لەو سەنتەرە بە کاری فەرهەنگی و هونەرییەوە سەرقاڵن.

ماوەیەک پێش ئێستا هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان بڵاویان کردەوە، پرۆژەی فەرهەنگسەرای ئیلام کە بە نیوەچلی مابوویەوە، بە ئاگاداریی ئوستاندار و نوێنەری خەڵکی ئوستانی ئیلام لە مەجلیسی ئێران، درابوویە دەفتەری نوێنەرایەتیی وڵاتی ئێــراق.
\"14755.jpg\"

\"14756.jpg\"

\"14754.jpg\"

\"14757.jpg\"

\"14759.jpg\"

\"14753.jpg\"

\"14758.jpg\"