نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەكانیی قەسری شیرین لە پزشكی پسپۆڕ و ئیمكانات بێبەشن
14:41 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: نەخۆشخانەی شاری قەسری شیرین چەندین ساڵە لە بوونی دوكتووری پسپۆڕ بێبەشە و لە هەمان كاتیشدا ئیمكاناتی پزشكی زۆر كەمیان هەیە.
نەخۆشخانەی \"حەزرەتی ئەبولفەزڵ\" لە شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان لە بوونی پزشكی پسپۆر بێبەشە و ئەمە هاووڵاتیانی لەگەڵ كێشە بەرەروو كردۆتەوە.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، هەر چەند جار و بۆ ماوەی كاتی ژمارەیەك پزشكی پسپۆڕ سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەكەن بەڵام بە هۆی كەمی داهاتیان بەبەردەوامی كار ناكەن.
ئەمە لە حاڵیكدایە لێپرسراوی بهداشت و دەرمانی قەسری شیرین رایگەیاندووە، بەمەبستی ئیمكاناتی زیاتر بە پزشكەكان پێنج بینای تایبەتمان بۆ تەرخان كردوون و بەڵام بەم حاڵەش نامێنەوە.
عەلی كەریمی وتیشی: پارێزگاری كرماشان بوودجەیەكی زۆر كەمی بۆ بهداشت و دەرمانی قەسریرین تەرخان كردووە و ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بەمەبستی دابین كردنی پزشكی پسپۆڕ درووست كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا فەرمانداری شارستانی قەسری شیرین ئاشكرای كردووە، سەرەڕای ئەوەیكە هەوڵێكی زۆرمان بەمەستی دابین كردنی پزشكی پسپۆڕ بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارداوە بەڵام نەمانتوانیوە سەركەوتوو ببین.
سەرچاوەكە روونیشكردووە، هێندێلە دەرمانگاكانی ئەو شارە دوكتووری تایبەتییان نیە و كەسانێك لەوێكار دەكەن كە تازە خۆلەكانیان تەواو كردووە.