نوێنەری "وەلی فەقێ" هەڕەشەی لە چالاکانی فەرهەنگیی شاری پاوە کرد
17:24 - 28 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: مەلا قادر قادری نوێنەری \"وەلی فەقێ\" و ئێمام جۆمعەی شاری پاوە، هەڕەشەی لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی ئەو شارە کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار مەلا قادر قادری نوێنەری \"وەلی فەقێ\" لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی \"مامە عەلی رەحمانی\" کەسایەتی ناسراوی ناوچەی هەورامان، سووکایەتی بە پەیامی سەرەخۆشیی کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئەو شارە کرد.
شایەتحاڵێک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئیمام جومعەی شاری پاوە لە کاتی چوون بۆ رێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو کەسایەتییە، دەقی پەیامی سەرەخۆشی \"کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی و رۆشنبیریی پاوە کە بە زمانی کوردی و لە ژێر ناوی (پەیڤێک بۆ سەرەخۆشی) نووسرابوو، بە شتێکی گاڵتەجاڕ و دژە ئایین وەسف کردووە.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەڕوو، ئیمام جومعە پاش بێ حورمەتی کردن بەو نووسراوەیە، تۆمەتی ناڕەوای داوەتە پاڵ نووسەرانی ئەو پەیامە و رایگەیاندووە کە پێویستە ئەم کەسانە لێپرسینەوەیان لێبکرێت و کار و چالاکییەکانیان بەربەست بکرێت.
شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارەی ئیمام جومعە ناڕەزایەتیی بەرینی بەشدارنی ئەو رێوڕەسمە ماتەمینیەی لێکەوتەوە و هاوکات ئیمام جومعە هەڕەشەی لەو چالاکانە کردووە و گوتویەتی پێویستە لەبەر دەم دادگا وەڵامدەر بن و پاشان ئەو شوێنەی جێهێشتووە.
دواتر ٢ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگیی شارە پاوە چوونەتە پشت تریبوون و رایانگەیاندووە، کە ئێمە نەتەنیا دژی پیرۆزییەکانی هاووڵاتییان نین، بەڵکوو خۆمان بە بەشێک لە خەڵک و هاوبیر و پەێرەوی پیرۆزییەکانیان دەزانین.
چالاکانی فەرهنگی و ئەدەبیی شاری پاوە لەسەر ئەو باوەڕەن کە مەلا قادر قادری لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا رێگریی لە چالاکی و دامەزرانی ئەجومەنە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی ئەو شارە کردووە.