نووسەرێكی كورد دوای دوو حەفتە گیران، چارەنووسی ناڕونە
20:39 - 13 رەشەمه 2711
كوردپا: چالاكێكی فەرهەنگی شاری پاوە دوای تێپەڕ بوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەر كرانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەتا ئێستا چارە نووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو حەفتە لەمەوبەر نەجیب حەسەنی لە چالاكانی فەرهەنگی پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە و هەتا ئێستا چارە نووسی نادیارە.
هێزە ئەمنیەتییەكان دوای دەستبەسەر كردنی نەجیب، دەستیشیان بەسەر كۆمپێوتێر و كۆمەڵێك كتێبی ئەو چالاكە فەرهەنگییەدا گرتبوو.
نەجیب حەسەنی لە چالاكانی فەرهەنگی ناسراوی پاوەیە و هەروەها لە بواری ژەنینی شمشاڵدا ماموستایەكی بەتوانایە.