نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە لە پارێزگای كوردستان دەكرێتەوە
13:25 - 22 بەفرانبار 2711
كوردپا: نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای كوردستان دەكرێتەوە.
پارێزگاری كوردستان رایگەیاند، بەهۆی دراوسێبوونمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێویستە نووسینگەیەكی وەزارەتی دەرەوە لە پارێزگای كوردستان هەبێت.
هەواڵدەریی میهر لەزاری \"عەلیڕەزا شەهبازی\"یەوە بڵاوی كردەوە، هۆیەكی دیكەوەی دامەزراندنی ئەو نووسینگەیەی گەڕاندەوە بۆ بوونی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانیی تاران - سنە، سلێمانی- تاران و سنە - هەولێر و هەروەها هاوسنوور بوونیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: بەپێی ئەوەی كە بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوە ژیان بەسەر دەبەن، بە وەڕێخستنی ئەو نووسینگەیە دەتوانن لە رێگای نووسینگەی وەزارەتی دەروە لە پارێزگای كوردستان پێوەندییان لەگەڵ درووست بكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوی گشتیی كونسووڵخانەی وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، پێدانی ویزا، تەئید كردنی بەڵگەگەلی بازرگانی و خوێندەواری لە ئەركەكانی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە لە پارێزگای كوردستان دێنە ئەژمار.
حوسێن جەهەندە وتی: ئەو ئێرانیانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن چیدیكە ناتوانن بێئاگاداری وەزارەتی دەرەوە بێنە ناو كوردستان و دەبێسەردانی ئەو نووسینگەیە بكەن.