ناچالاكی و وەستانی 295 كەرتی پیشەیی و وەبەرهێنان لە پارێزگای كوردستان
15:05 - 4 جۆزەردان 2712
کوردپا: لێپرسراوی گشتیی \"تەعاون، كار و رەفاهی كۆمەڵایەتیی\"پارێزگای كوردستان رایگەیاند: \"رەوشی كەرتە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەكانی كوردستان جێگای نیگەرانیە و لە حاڵی حازردا 295 كەرت ناچالاكن و راگیراون\".
رامین ئەسەدی لە كۆبوونەوەی خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنەراندا بۆ هەواڵدەریی میهر ئاشكرای كردووە، كەلە حاڵی حازردا 468 كەرتی سەنعەتی و وەبەرهێنان لە پارێزگای كوردستان تۆمار كراون كە لەو رێژەیە، 150 كەرتیان چالاك، 23 كەرتیان نیوە چالاك، و 295 كەرتی دیكەش بە تەواوەتی راگیراون و ناچالاكن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە بە گشتی لەو كەرتە پیشەییانەی پارێزگای كوردستاندا دوو هەزار و 378 كەس كار دەكەن و بەهۆی ناچالاكیی ئەو 295 كەرتە كاریەش دوو هەزار و 500 كەسیش بێكار بوون كە ئەمە خۆی یەكێك لە هۆیەكانی بێكاریی كوردستانە.
لێپرسراوی گشتیی \"تەعاون، كار و رەفاهی كۆمەڵایەتی\"ی پارێزگای كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، بەداخەوە ئەو رێژەیەش كە لەو كەرتە پیشەییانە سەرقاڵی كارن، لە بارودۆخێكی نالەباری كاریدا دەژین، بە چەشنێك لە كۆی دوو هەزار و 378 كەس، تەنیا 840 كەسیان خاوەنی بیمەی كارین.
ئەسەدی لە درێژەدا پڕژاوەتە سەر گرفت و كێشەكانی پێوەندیدار بە كەرتەكانی وەبەرهێنان و وتوویە: \"زۆربەی خاوەن سەرمایە و بەرهەمهێنەران زۆربەی فەزا و زەوینەكانی خۆیان بەبێ كەڵك هێشتۆتە و كەمترین سوودیان لێ دەبینن و هەروەها نەدانی وام و پاڵپشتی نەكردنی بانكەكان یەكێكیتر لە گرفتە سەرەكییەكانە\".
هەواڵدەریی فارس هەر لەم پێوەندییەدا لەزاری \"عەبدوڵڵا كاردانی\" لێپرسراوی خانەی سەنعەت و كانگای پارێزگای كوردستانەوە بڵاوی كردۆتەوە، ئێستا لە كۆی 776 كەرتی تەعاوەنی كە لەو پارێزگایە لە بواری جیاجیادا تۆمار كراون، سەرجەم 299 تەعاوەنی ناچالاكن و ئەگەر بێت و چاوەدێرییەكی بەردەوام نەبێت رێژەی كەرتەكانی لە كاركەوتوو زیاتر دەبن.
كاردانی لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، \"قەرزداری و دواكەوتنی دانەوەی قیستەكان، هاوكاری نەكردنی سیستمی بانكی، گرفتی بیمەیی و سەرانە، نەبوونی چاوەدێری و بەدواچوون لەمەڕ گرفت و ئاسیتەنگی كەرتە لە كار كەوتووەكان لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەكان، نەبوونی هاوكاری و پشتیوانیی یاسایی و ئابووریی دەوڵەت لە خاوەن سەرمایەكان لە گرینگترین كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم كەرتە پیشەیی و بەرهەمهێنەرانی پارێزگای كوردستانن\".
هەواڵ و زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن كە داخرانی كەرتەكانی كار، نەڕەخساندنی هەل و دەرفەتی كاری تازە و پشتیوانی نەكردنی دەوڵەتی و ئۆرگان و رێكخراوەكان حكوومەتییەكانی پێوەندیدار بە كرێكاری لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران كەشێكی وایان خولقاندووە كەلە سەرتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا بەهۆی ئەو گرفتانەوە نزیك بە 7 هەزار كرێكار بێكار یان لەسەر كار دەركراون و رۆژ لە دوای رۆژ ئەم رەوتە هەر بەردەوامە.