ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خشتەی ئاماری ١٠ ساڵ لە گیانلەدەستدانی کۆڵبەران لە کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

13:54 - 13 گەلاوێژ 2720

بەپێی ئەم خشتەیە لە سەرەتای ساڵی  ١٣٩٠ی هەتاوی هەتا ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩،

کۆی ١٣٦٠ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و برینداربوون.

کوژراو: ٤٩٦

بریندار: ٨٦٤

لە خشتەکە بەپێی جیاکردنەوەی ساڵەکان (لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی هەتا ١٠ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩) ژمارەی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار هاتووە.

ساڵی ١٣٩٠؛ ٩٤ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون (٤٦ کوژرا و ٤٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩١؛ ٨٨ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٣٧ کوژراو و ٥١ بریندار)

ساڵی ١٣٩٢؛ ١٠٢ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٤٤ کوژراو و ٥٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٣؛ ٧٩ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٣٧ کوژراو و ٤٢ بریندار)

ساڵی ١٣٩٤؛ ٥٨ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٢٩ کوژراو و ٢٩ بریندار)

ساڵی ١٣٩٥؛ ١٥٤ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٦٦ کوژراو و ٨٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٦؛ ٢١٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٥٨ کوژراو و ١٥٢ بریندار)

ساڵی ١٣٩٧؛ ٢٦٢ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٧٩ کوژراو و ١٧٠ بریندار)

ساڵی ١٣٩٨؛ ٢٢٧ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٥٧ کوژراو و ١٧٠ بریندار)

هەتا ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩؛ ٨٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (٢٩ کوژراو و ٥٧ بریندار)