ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنیی شاری کرماشان

15:03 - 20 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای خۆپیشاندانی رۆژی رابردووی هاووڵاتییانی کوردی یارسان لە بەر درگای ئوستانداریی شاری کرماشان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزی نیزامی و گاردی تایبەت لە زۆربەی شارەکانی ئوستانی کرماشان جێگیر کراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە نیزامییەکان و گاردی تایبەت لە زۆربەی شەقام و شوێنە گیشتییەکانی شاری کرماشان و سەحنە جێگیر کراون و جموجۆڵی هاووڵاتییانی کۆنتڕۆڵ دەکەن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کارتی پێناس لە زۆربەی هاووڵاتییان وەردەگرن و لە هەندێک حاڵەتیشدا گیانی هاووڵاتییانیش دەپشکینن.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان زیاتر لە هەزار کەس لە هاووڵاتییانی کورد بەمەبەستی مەحکووم کردنی هەڵسووکەوتی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەمەڕ سووکایەتی کوردن بە پەیڕەوانی ئایینی یاری، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندەران وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هەڵسووکەوتە و بێ‌ڕێزی کردنەی ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، داوای ئازادیی \"مێهرداد رەحمانی\" وێنەگری دەستبەسەر کراویان کرد.