مەهاباد؛ سەعید فەتحی‌نژاد حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

12:24 - 20 خەرمانان 2721

دادگای ئینقلابی مەهاباد، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەعید فەتحی‌نژاد"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عەلی، بە ٤ ساڵ و ٣ مانگ زیندان، مەحکووم کرد.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان، هەروەها بە تۆمەتی "بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی"، بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

ئەو حوکمە سەرەتاکانی خەرمانانی ئەمساڵ بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

سەعید فەتحی‌نژاد لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە" بێبەری کراوە و هەنووکە لە زیندانی مەهابادە.