مەریوان/ سەرەڕای فشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان، یادی منداڵانی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە + وێنــە
15:21 - 21 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: شەوی رابردوو کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کۆڕێکی تایبەتیان بۆ هاوخەمی و پشتیوانی لە منداڵانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی، سیاسی و مەدەنیی خەڵکی مەریوان لە زرێباری ئەو شارە رێورەسمێکی تایبەتییان بۆ پشتیوانی لە منداڵانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە برد.
رێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێ دەنگی دەستی پێ کرد و پاشان بەیاننامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی شاری مەریوان خوێندرایەوە کە لە بەشێک لەو بەیاننامەدا هاتبوو: \" هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و کۆمکوژی زیاتر له ٤٠٠ که‌س له ژنان، منداڵان و خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هاوپشتانی و هه‌م له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی ئه‌لنوسره به یارمه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌وه به ئێمه راده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م هێزانه جیاواز له نه‌دانی مافی سه‌ره‌کی بۆ گه‌لانی سووریه، له‌هه‌ر چه‌شنه ئامرازێک بۆ کوشتن و سه‌رکوتی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ده‌یانه‌وێت له رۆژئاوا مێژووی ژینۆسایدێکی دیکەی کورد دووپات بکه‌نه‌وه\".
ئەو چالاکانە وێڕای مەحکووم کردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، خوازیاری \"١- کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه دژه مرۆڤانه ٢- مه‌حکووم کردن و سزادانی وڵاتانی په‌یوه‌ندی دار به‌و کۆمکوژیهوه ٣- کورت کرانه‌وه‌ی ده‌ستی تاقمه تێرۆریستیه‌کان له سووریه و به تایبه‌تی له رۆژئاوای کوردستان ٤- ناساندنی ئه‌م جنایه‌تانه وه‌ک جینایه‌تی دژ به مرۆڤایه‌تی له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ٥- سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ گه‌لانی سووریا\" بوون.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا چەندین پارچە شێعر لەلایەن بەشداربوانەوە بۆ یادی منداڵانی رۆژئاوا خوێندرایەوە و دواتر یەکێک لە چالاکانی ژنانی مەریوان وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد.
دەگوترێت ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بەرلە بەرێوەچوونی رێوڕەسمەکە، چەندین کەس لە چالاکانی ئەو شارەی ئاگادار کردبوویەوە کە لە بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە خۆ ببوێرن.