مێرمنداڵێکی ١٠ ساڵان بە تەقینەوەی مین بریندار بوو

16:31 - 27 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوی مین بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان، بریندار بوو.

ئەو ڕووداوە لە ناوچەی عەشایری گوندی "بانڕەحمانـ"ـی شاری مێهران ڕوویداوە.

ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٠ ساڵەیە، لە کاتی کۆکردنەوەی دار بۆ ئاگرکردنەوە، تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بەسەختی بریندار بووە.

هەنووکە ئەو مێرمنداڵە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی مێهران باری تەندروستیی ئەو مێرمنداڵەیان باش ڕاگەیاندووە.