مێرمنداڵ و لاوێک لە مەریوان و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

11:58 - 28 پووشپەڕ 2720

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "سرووش سوبحانی" کوڕی "غەفار" خه‌ڵکی ئاوایی دزڵیی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "عەدنان حاجی‌ زادە" کوڕی "بەهمەن"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی سەلیم‌ ئاوای شنۆ ڕوویدابوو.