مۆڵەتی كانگا بەردینەكانی كوردستان بە سەرمایەدارە ناخۆجێیەكان دەدرێت
15:51 - 29 رەزبەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر لە زاری بەرپرسی شۆرای شاری دیواندەرەوە بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئامادەیی سەرمایەداران و \"دهیاران\"ی گوندەكان، بەڵام مۆڵەتی خستنە گەڕی كانگا و سەرچاوە ژێر زەوییەكانی كوردستان بە كەسانی غەیرە خۆجێی دەدرێت.
سەید ئەحمەد قەیسەریان لە كۆبوونەوەی ئەندامانی شۆراكانی پارێزگای كوردستاندا وتوویەتی: سەرەڕای بوونی كانگای فراواونی وەك، ئاسن، بەردەی زینەتی و پڕ بەها، پووكەی كانگایی و... خەڵكی ناوچە و سەرمایەدارە خۆجێیەكان پشكێكی زۆر كەمیان لە كانگا پڕ بەهاكانی كوردستان هەیە و لەم بارەوە لەگەڵ زۆر گرفت بەرەوڕوو دەبن، لە كاتێكدا زۆر بە ئاسانی مۆڵەتی كار و چالاكیی كەرتی كانگا ژێر زەوییەكان لە كوردستان بە كەسانی غەیرە خۆجێی دەدرێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە: قۆناغەكانی تۆمار كردن و دانی مۆڵەت بۆ سەرمایەدارە كوردستانییەكان زۆر ئاڵۆز و پڕ كێشەیە و لە بەرامبەردا بەبێ كەمترین هەزینەیە و لە ماوەیەكی كورتدا بۆ سەرمایەدارە بیانی و ناخۆجێیەكان جێبەجێ دەكری،َ لەم بارەوە تەنیا پشكی كوردستان پیس بوونی ژینگە و قەرەباڵغیی رێگاوبانە.
بەرپرسی شۆرای شاری دیواندەرە وتیشی: ئەگەر شارەوانی، شۆراكانی شار و دێ بتوانن ئەو مۆڵەتانە وەربگرن و كەڵك لە كانگا بەسوودەكانی كوردستان وەربگرن، نەتەنیا داهاتی بەردەوام و گەشەی ئابووری لە ناوچە دێتە ئاراوە، بەڵكوو دەبێتە هۆیەكیش بۆ رەخساندنی هەڵی كار.
پارێزگای كوردستان خاوەنی زۆر كانگای بەردینی جوان و پڕ بەهای جۆراوجۆری وەك:\"مەڕمەڕ، مەڕمەڕی سوور، میكا، دولومیت، فلورین، بریل، خوێی ئاوی\"یە.
توخمە ئاسنییەكان وەك: \"بەردی ئاسن، مەنگەنز ئانتیموان و هەروەها مس و زێڕ و باریت\"ە.
لە حاڵی حازردا لە كوردستان140 كانگای جۆراوجۆر كەڵكیان لێ وەردەگیرێ و ساڵانە زیاتر لە 405 تون مادەی كانگاییان لێ دێتە بەرهەم و 1350 كەسیش لەم كەرتەدا سەرقاڵی كارن.