منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە قوروە لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا گیانی لەدەست دا

16:19 - 27 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: رووداوی برق گرتوویی لە پرۆژەیەکی بیناسازیداو لە بەخشی سریش ئاوای سەربە شاری قوروە، گیانی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی ئەستاند.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە بەخشی سریش‌ئاوای سەربە شاری قوروە تووشی رووداوی برق گرتووی بووە لە ئەنجامدا پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\" بڵاوی کردەوە، ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵەیە بەهۆی دەست لیدان لە دیواری تەڕی بینایەکی لەحاڵی دروست کراندا، تووشی رووداوی برق گرتووی بووەو گیانی لەدەست داوە.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کورد بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کارەکەیان تووشی رووداوەی وەک: بەربوونەوە لە بەرزایی و برق گرتوویی دەبنەوە گیان لەدەست ئەدەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی یەکشەممەی رابردوو قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی نەبوونی ئەمنیەت لە کاتی کار کردن لە پرۆژەیەکی بیناسازیی شاری سنە تووشی بووە قوربانی.