٣١ منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ لە پارێزگای ئیلام تووشی کۆرۆنا بوون

11:26 - 13 گەلاوێژ 2720

جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای ئیلام، باسی لە تووشیبوونی ٣١ منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ بە ڤایروسی کۆرۆنا کرد.

بە وتەی "جەمیل سادقی فەڕ"، یەکێک لەو تووشبوانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا منداڵێکی ساوای ١٥ ڕۆژەیە.

ئەو بەرپرسە بێهداشتییە ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا لەنێو مێرمنداڵانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حاڵەتی گیانلەدەستدانیان نەبووە.

لەو پەیوەندییەدا پێشتریش "ئارەزوو فەلاحی" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی ٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سنە کرد کە ٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵە و مێرمنداڵێکی تەمەن ٢ ساڵە گیانیان لەدەست داوە.