مزگەوتی "جامع"ی شاری ورمێ لە حاڵی لەناو چوون دایە
15:07 - 22 بەفرانبار 2711
كوردپا: مزگەوتی \"جامع\"ی شاری ورمێ كە بە یەكێك لە ئاسەوارە مێژووییەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار لە حاڵی لەناو چوون دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ورمێ، ئەو بینا مێژووییە بۆتە شوێنی هێلانەی باڵەندەكان و هەروەها بەهۆی شێ هێنان بەشێك لە دار و دیواری ئەو بینایە رووخاون.
بە وتەی ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری ورمێ هەتا ئێستا بە مەبەستی نۆژەن كردنەوەی بینای مزگەوتی جامع بۆ چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانمان كردووە، بەڵام هیچ وەڵامێكمان پێ نەدراوەتەوە.
هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان بە حوكمی ئەوەی كە ئەو بینایە لە تەنشیت حەوزەی عیلمیە هەڵكەوتووە لایەنە پێوەندیدارەكان لە نۆژەن كردنەوەی خۆ دەبوێرن.
مزگەوتی \"جامع\"لە شەقامی ئیقباڵ و لە ناوەڕاستی بازاری كۆنی شاری ورمێ هەڵكەوتووە و بە یەكێك لە بینا مێژووییەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار.
بینای ئەو مزگەوتە پێشتر ئاورگە بووە و دوای هاتنی عەرەب لە سەدەی حەوتەمدا كراوەتە مزگەوت.