محەممەد مستەفازادە ئەدیب و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد

19:54 - 26 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: محەممە دمستەفازادە یەکێک لە کەسایەتییە خاوەن قەڵەمەکانی ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار محەممەد مستەفازادە نووسەر و ئەدیبی کوردی خەڵکی ناوچەی هەورامان بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
\"10737.jpg\"
ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ژیانی فەرهەنگیی خۆیدا چەندین کتێبی بۆ سەر شێوەزاری هەورامی وەرگێران کردووە کە دەکرێ ئاماژە بە: نامە نویستەی بە زوانی هۆرامی، زوانی هۆرامی و دونیای مودێڕن بکرێت.

هەروەها رێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ئەمساڵ ناصر حەسەنی رۆژنامە نووس و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری بۆکان لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا بە هۆی راوەستان دڵەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.