ماوەی زیندانیی هاووڵاتییەکی سەقزی لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

18:14 - 23 گەلاوێژ 2720

ماوەی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر مەجیدیان" کوڕی "ئیبراهیم" خەڵکی سەقز، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە لە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتر بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لە دادگای ئینقلابی سەقز، بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

"نادر مەجیدیان" ڕێکەوتی ٢٥ گەلاوێژی ساڵی ٩٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٥٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ، برای "نادر مەجیدیان" بە ناوی "ڕەزا مەجیدیان" بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی سەقز کرابوو.